ترەمپ تیكتۆكی لە ئەمریكا رزگار كرد

2 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا رایگەیاند، خزمەتگوزارییەكانی ئەپڵیكەیشنی تیكتۆك بەردەوام دەبێت و ناهێڵن رابوەستێت.
ماڵپەڕە ئەمریكییەكان بڵاویانكردوەتەوە، دۆناڵد ترەمپ پێش دەستبەكاربونی لە پەیامێكیدا وتویەتی كە هیچ بژاردەیەكیان نییەو دەبێت ئەپڵیكەیشنی تیكتۆك رزگار بكەن، ئەمریكا بەدوای كۆمپانیایەكی هاوبەشدا دەگەڕێت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو بەرنامەیە كە لەلایەن 170 ملیۆن ئەمریكییەوە بەكاردەهێنرێت.
هاوكات كۆمپانیای تیكتۆك رایگەیاندوە، لە ئەنجامی هەوڵەكانی ترەمپ خزمەتگوزارییەكانیان لە ئەمریكا گەڕاوەتەوە.
جێی ئاماژەیە، دوای نزیكەی 12 كاتژمێر لە داخستنی لە ئەمریكا، ئەپڵیكەیشنی تیكتۆك گەڕاوەتەوە بۆ زۆرێك لە بەكارهێنەرانی ئەو وڵاتە.






شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group