هەوڵێكی راكردنی خێزانەكانی داعش لەناو كەمپی هۆل پوچەڵ دەكرێتەوە

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
هێرشەكانی سوپای نیشتمانی سوریا كە لەلایەن توركیاوە پشتیوانی دەكرێت ئاسانكاری بۆ شانە نوستوەكانی چەكدارانی داعش كردوە ئەوانەی چەك و تەقەمەنی زۆری سوپای بەشار ئەسەدیان دەستكەوتوە هەلی نانەوەی پشێوی و قۆستوەی نائارامی بدەن لەچەند ناوچەیەكی باكورو خۆرهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەیەكی ئاگادار لەناو كەمپی هۆلەوە بە ئاژانسی هەواڵی هاواری راگەیاندوە، هێزە ئەمنییەكانی ناو كەمپەكە هەوڵێكی هەڵاتنی چەند خێزانێكی داعشیان پوچەڵ كردوەتەوە، هەروەها لەناو كەمپەكەدا چەند رۆژ جارێك هەوڵی هەڵاتنی خێزانەكانی داعش پوچەڵ دەكرێنەوە، جموجوڵەكانی شانەكانی داعش لە دەرەوەی كەمپەكە لەگەڵ ئەو شانانەی لەناو كەمپەكەدان و سەر بە رێكخراوی داعشن زیادیانكردوە.
سەرچاوەكە باسی لەوەشكردوە، هەوڵدان بۆ راكردن لەناو كەمپەكەدا لەتاریكیدا دەدرێت بەتایبەت ئەو كاتانەی بە تەواوەتی ئاستی بینین كەمدەبێتەوە بەهۆی رەوشی كەشوهەواوە، بەڵام هێزە ئەمنییەكان توانیویانە بەئامانجیان بگرن و سەركەوتوبن لە پوچەڵكردنەوەی زۆرینەی ئەو هەوڵانەی بۆ راكردن دراون.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group