بڕیارە سبەینێ بەغدا بەشێكی پارەی گەنمی جوتیاران رەوانەی هەرێم بكات

پێش 2 هەفتە

نەوا-
وەزیری بازرگانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەم هەفتەیە بەغدا بەشێكی پارەی جوتیارانی هەرێمی كوردستان رەوانە دەكات.
كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندوە، دوای ئەوەی هەوڵێكی زۆر درا تا ئەو پارەیەی گەنمی جوتیاران كە لەلای بەغدا ماوەو نزیكەی 500 ملیار دینارە، بڕیارە رۆژی یەكشەممە 8-9 حكومەتی عیراق رەوانەی بكات.
وتیشی، بڕیارە هەمو پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی كوردستان بە یەكجار رەوانە نەكات و ئەوەی دەنێردرێت بەشێكی پارەكەیە چونكە نزیكەی 500 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی لایە.
وەزیری بازرگانی باسی لەوەشكردوە، بڕیارە هەر ئەم هەفتەیە لە چوارچێوەی ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران پارە بۆ هەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەواش رەوانە بكرێت، چونكە ئەوانیش هەمویان وەرنەگرتوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group