كرێكارانی بیانی ساڵانە دوو ملیار دۆلار دەبەنە دەرەوەی عێراق

3 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، ساڵانە كرێكارانی بیانی دوو ملیار دۆلار دەبەنە دەرەوەی عێراق.
مەزهەر محەمەد راوێژكاری ئابووری و دارایی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، كرێكارانی بیانی بەتوانا لە عێراق رێژەی تەنها 15% پێكدەهێنن و 85% یان كرێكارانی بیانی توانا مامناوەندن، حەواڵەكانیان بۆ دەرەوەی وڵات ساڵانە دەگاتە دوو ملیار دۆلار.
ئاشكراشیكرد، رۆژانە ژمارەی كرێكارانی بیانی نایاسایی روو لە زیادبووندایە پێویستە بە یاسایەك رێگری لەم دیاردەیە بكرێت.
ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا كرێكارانی بیانی دەرفەتی كاریان لە كرێكارانی ناوخۆیی زیاترە، ئەوان بە شێوەیەكی دیار كاریگەرییان لەسەر ژێرخانی وڵات دروستكردووە، جگە لەوەی كاریگەرییان لەسەر كەرتەكانی دیكەی وەك تەندروستی و نیشتەجێبوون هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group