ئەحمەد سەحاف: چاودێری رەوشی خێزانە عیراقییەكانی لیبیا دەكەین

4 رۆژ پێش ئێستا عێراق

نەوا-
هەڵسوڕێنەری كاتی باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاند، هەماهەنگیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی لیبیادا كردوە بۆ سەلامی ئەو عیراقیانەی لەو وڵاتەن تاكو پارێزراوبن لەو لافاوەی وڵاتەكەی گرتۆتەوە.
ئەحمەد سەحاف هەڵسوڕێنەری كاتی باڵیۆزخانەی عیراق لە لیبیا رایگەیاندوە، باڵیۆزخانەكەیان لە تەرابلوس بە گرنگییەوە چاودێری ئەو روداوی لافاوە دەكات كە ئەو وڵاتەی گرتۆتەوەو درێژبۆتەوە بۆ باشوری وڵاتەكە.
راشیگەیاندوە، بۆ سەلامەتی ئەو عیراقیانەی لەو وڵاتە نیشتەجێن هەماهەنگیان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە كردوە تاكو فریاگوزارییان پێ بگەیەنێت و چەند خێزانێكی عیراقی لەو وڵاتە نیشتەجێن و بەردەوام چاودێرییان دەكەین.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group