كەشناسی‌ هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبێتەوە

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی‌ كەشناسی‌ سەر بە وەزارەتی‌ گواستنەوەی‌ هەرێم‌ رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی‌ گەرما بەرزدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی‌ كەشناسی‌ هەرێم رایگەیاند، ئەمرۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێتەوە لە تۆمارەكانی دوێنێ.
ئاماژەی بەوەشدا،  خێرایی با 5 – 15 كیلۆمەتر دەبێت لە كاتژمێرێكدا و ئاراستەی‌ با باكووری خۆرئاوا و مەودای بینین 9-10 كیلۆمەتر دەبێت.
ئەوەشی‌ خستەڕوو كە سبەینێ‌ یەكشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك بەرزتر دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراوش بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 38 پلەی سیلیزی
دهۆك : 39 پلەی سیلیزی
كەركوك : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 40 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 42 پلەی سیلیزی

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group