مەسرور بارزانی: دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەكان بكەین و پێیان بگەیەنین

پێش 2 هەفتە

نەوا-
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هەرێمی كوردستان لە روی سەرچاوەی مرۆڤی دەوڵەمەندە بۆیە دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەكانمان بكەین و پێیان بگەیەنین. 
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانەی وتارێكدا لە رێوڕەسمی كردنەوەی زانكۆی نێودەوڵەتیی بریتانی لە شاری هەولێر رایگەیاند، كردنەوەی ئەم زانكۆیە، كردنەوەی دەرگای ئەزموونی دەوڵەمەند و شێوازی خوێندنی زانكۆكانی بریتانیایە بۆ هەرێمی كوردستان، ئەم هەنگاوەش كاریگەریی بەرچاوی لە پێشخستنی ئاستی خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان دەبێت و لە هەمانكاتدا زەمینەیەكی لەبارتر دەڕەخسێنێت بۆ پێشكەوتن و فراوانتربونی پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و بەریتانیا لە بوارەكانی كەلتووری و زانستی و ئابوری.
ئاماژەی بەوەشكرد، وڵاتەكەمان لە روی سەرچاوەی مرۆڤی دەوڵەمەندە و كۆمەڵگەیەكی گەنجمان هەیە، بۆیە دەبێت وەبەرهێنان لەسەر گەنجەكانمان بكەین و پێیان بگەیەنین، تاكوو كارامەتر لە بونیادنانی داهاتویەكی گەشتر بۆ وڵاتەكەمان بەشدار بن.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group