نەوا-
لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی عێراق میواندارایی وەزیری دارایی فیدراڵی دەكات و ژمارەیەك بابەت تاوتوێ دەكرێن، بە تایبەت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
ئیخڵاس دلێمی جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەكەیان پێشوازی لە هەر یەكە لە تەیف سامی، وەزیری دارایی، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت، محەممەد تەمیم وەزیری پلاندانان و عەلی عەللاق پارێزگاری بانكی ناوەندیی عێراق دەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە، چەندین بابەت تاوتوێ دەكرێن، بە تایبەت كێشەی پارەی نەختینە كە بەم دواییە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی دروست بووە، هەروەها دواكەوتنی ناردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، وا نزیك دەبینەوە لە ناوەراستی مانگی هەشت بەڵام تا ئێستا فەرمانبەرانی هەرێم موچەی مانگی حەوتیان وەرنرگرتوە.