نەوا-
یێڤگێنی بالیتسكی فەرمانڕەوای هەرێمی زاپۆریژییا رایگەیاند، ئەو ئاگرەی لەسیستمی ساردكەرەوەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا كەوتوەتەوە بەهۆی هێرشێكی ئۆكرانیاوە بوە.
بالیتسكی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە بەهۆی هێرشێكی ئۆكرانیاوە ئاگر لە سیستمی ساردكەرەوەی وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا كەوتوەتەوەو هێرشەكە بە ئاڕاستەكردنی گوللـە تۆپ لەلایەن سوپای ئۆكرانیاوە بۆ سەر وێستگەی ئەتۆمییەكە ئەنجامدراوە.
باسی لەوەشكردوە، هیچ هەڕەشەو مەترسییەك لەسەر كاركردنی وێستگەكە نییە.
وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییا دەكەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆكرانیا، بە گەورەترین وێستگەی ئەتۆمی لە ئەوروپا دادەنرێت، لەمانگی 3/2022 دا روسیا دەستی بەسەر وێستگەی ئەتۆمی زاپۆریژییادا گرت.