نەوا-
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دەڵێت، بەهۆی بڕانی كارەباوە كێشەیان بۆ دروست بووە و بەوهۆیەوە دابەشكردنی ئاو لە زۆربەی گەڕەكەكان دوادەكەوێت.
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بڕانی چەند جارەی كارەبا لە شەممە و یەكشەممە لە پڕۆژەكانی دابەشكردنی ئاو، زۆربەی گەڕەكەكانی شاری سلێمانی بەتایبەت گەڕەكەكانی ناوچەی قڕگە و كوردسات و هەواری شار بۆ ماوەی یەك ڕۆژ دابەشكردنی ئاو دوا دەكەوێت.
رونیكردەوە، تیمی صیانەی كارەبای سلێمانی لەئێستادا سەرقاڵی چاكردنەوەی ئەو گرفتەن هیوادارین بەزووترین كات چارەسەر ببێت.
باسی لەوەشكرد، هیوادارین بەزووترین كات ئەو كێشەیە چارە بێت و ئاو بگەیەنینەوە هاووڵاتیان بۆ ئەوەی لەم وەرزی گەرمایە هاووڵاتیان توشی كەم ئاوی نەبن.