پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە و سێ تەوەر تاوتوێ دەكات

03/08/2024 عێراق

نەوا-
پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێكردنی پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتی و قەرەبووكردنەوەی زیانمەندانی دەستی ڕژێمی پێشوو كۆ دەبێتەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق بڵاوی كردووەتەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمان بۆ تاوتوێكردنی سێ پرۆژەیاسا كۆ دەبێتەوە.
لە تەوەری یەكەمدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری دووەمی پرۆژەیاسای لێبووردنی گشتیی ساڵی 2016 دەكرێت، هەروەها لیژنەكانی ئاسایشی و بەرگریی و مافی مرۆڤ و یاسایی  ڕاپۆرتی خۆیان لەو بارەوە پێشكەش دەكەن.
یەكێكی دیكە لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بریتییە لە خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسایی قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشوو،هەروەها تەوەری سێیەمیش تایبەتە بە پرۆژەیاسای حوكمدان.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group