نەوا-
غەریب عەسكەر ئەندامی لیژنەی دەسپاكیی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنە پەیوەندیدارەكانی پەرلەمان بەدواداچوون و چاودێریی سەرجەم ئەو گرێبەستانە دەكەن كە وەزارەتەكان و سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەت دەیانكەن.
ئاماژەی بەوەش كرد، گرێبەستەكان هەر تێبینیەك یان گومانێكی هەبێت، لایەنی بەرپرس لەو گرێبەستانە میوانداری دەكرێن بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو گرێبەستانە.
ڕوونیشی كردەوە، پەرلەمان دەزگای چاودێریی كارەكانی سەرجەم دامودەزگاكانی دەوڵەتە، مافی ئەوەی هەیە پێداچوونەوە بە وردەكاری هەر گرێبەستێكدا بكات كە لەلایەن هەر وەزارەتێكەوە كرابێت، یان هەر ڕێككەوتنێك كە حكوومەت لەگەڵ هەر وڵاتێكی بیانی ئیمزا بكات.