نەوا-
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق دەڵێت، زیاتر لە 300 هەزار كرێكار دەستبەری كاریان بۆ كراوە و بەپێی یاسا مافیان پارێزراوە.
نەجم عیقابی وتەبێژی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە 300 هەزار كرێكار دەستەبەری كاریان بۆ كراوە و نزیكەی 43 هەزار كرێكاری بیانیش لە وەزارەتی كار تۆمار كراون.
رەحیم غانمی جێگری سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی عێراق سەبارەت بە بوونی ژمارەیەكی زۆر كرێكاری بیانی دەڵێت، نزیكەی 800 هەزار بۆ ملیۆنێك كرێكاری بیانی نایاسایی لە عێراق دا هەن.
ئاشكراشی دەكات، لە عێراقدا زیاتر لە چوار ملیۆن بێكار هەن، كەچی كارئاسانی بۆ هێنانی كرێكاری بیانی دەكرێت، وەزارەتەكانی ناوخۆ و پلاندانان ونەوت و كۆمپانیا نەوتییەكان هۆكاری سەرەكی هاتنی ئەو ژمارە زۆرە كرێكارەن و پێویستە حكومەت رێكاری پێویست بگرێتەبەر.