نەوا-
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق بڕیاریداوە تا رۆژی 30ی تەمموزی ئەمساڵ سەرجەم كەمپەكانی هەرێمی كوردستان دابخرێن و ئاوارەكان بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.
لەوبارەیەوە پیر دەیان جەعفەر بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لەپارێزگای دهۆك بە ئاژانسی ئەنادۆڵی رایگەیاندوە، بڕیارەكەی حكومەتی عیراق بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان بڕیارێكی لاوازو بێ دیراسەت بو، بەبێ راوێژ لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان و خودی ئاوارەكانی شنگال ئەو بڕیارە دراوە، بۆیە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ گفتوگۆ كراوە كە میكانزمێكی گونجاوتر بدۆزرێتەوە بۆ گەڕاندنەوەی ئاوارەكان، بۆیە كەمپەكان وەك خۆیان دەمێننەوەو ئەو بڕیارەی حكومەتی عیراق وەستێنراوە.
ئەو بەڕێوەبەرەی كۆچ و كۆچبەران باسی لەوەشكردوە، بەغدا بڕێكی كەمی هاوكاریی دارایی تەرخانكردوە بە جۆرێك بۆ هەر خێزانێك بڕی چوار ملیۆن دینار بۆ گەڕاندنەوەیان تەرخانكراوە، ئەم بڕەش بەشی هیچ شتێك ناكات و بەمشێوەیە كێشەی شنگال چارەسەر ناكرێت.