نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بەبۆنەی حەوتەمین ساڵیادی رزگاركردنی شاری موسڵەوە پەیامێكی بڵاوكردەوە.
سودانی رایگەیاندوە، شەڕی رزگاكردنەوەی موسڵ لەدەست چەكدارانی داعش یەكڕیزی و یەكگرتنەوەی نیشتمانی بو، یادی ئەو بۆنەیە دەكەینەوە بۆ ئازادكردنی شاری موسڵ كە چەكدارانی داعشی بە سزا گەیاند كە ئەوان بونە هۆی رفاندنی دانیشتوانەكەی و كوشتن و كۆچكردنی بەدوادا هات.
سودانی راشیگەیاندوە، شەڕی ئازادكردن نیشاندەری یەكڕیزی و یەكگرتنەوەی نیشتمانی سەرجەم پێكهاتەكان بو بۆ گەڕاندنەوەی خاكەكەیان بە پشتبەستن بە فەتوای مەرجەعیەتی باڵا كە لەوێوە ئەو ئەفسانە گەورەیەیان تۆمار كرد، بۆیە حكومەتی عیراق جەخت دەكاتەوە لەسەر پابەندییەكانی بۆ دابینكردنی ئاسایش و بونیاتنانەوەی وڵات تا خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكەی بەدەیبهێنێت.