نەوا-
نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی فەڵەستین لە غەزە، كوژرانی چوار كارمەندی دەزگای هاوكاری خۆراكی نێودەوڵەتی بەهۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیلەوە راگەیاند.
بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی حكومەتی فەڵەستین لە لە غەزە رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێكی دەزگای هاوكاری مرۆیی (وۆرڵد سێنتراڵ كیچن) لەشاری دێر بەلەح لە ناوەڕاستی كەرتی غەزە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بۆردومان كراوەو لە ئاكامدا، چوار كارمەندی دەزگاكە كوژراون.
ئاماژەی بەوەشداوە كە لە بۆردومانەكەی ئیسرائیلدا، سێ كەس كە بەڕەگەز ئوسترالی بەریتانی و پۆڵەندین لەگەڵ كەسێكی بیانی دیكە كە هێشتا ناسنامەی دیار نیە كوژراون.
پێشتر دەزگای هاوكاری مرۆیی كیچن كە ناوەندەكەی لە ئەمریكایە رایگەیاندبو كە لە ئاكامی هێرشی ئیسرائیلدا لە غەزە ژمارەیەك كارمەندیان گیانیان لەدەستداوە.