ئێسكە بە بەردبوەكە دەگەڕێنرێتەوە بۆ مۆزەخانەی گەرمیان

02/04/2024

نەوا-
بەدواداچون بۆ ئەو ئێسكە پەیكەرە دەكرێت كە لەچەند رۆژی رابردوداو لەدوای بارانبارین و لافاوەكەی گەرمیان دۆزرایەوە.
لە راگەیەنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی شوێنەوارو كەلەپور بڵاویكردۆتەوە، لیژنەیەك لەبەڕێوەبەرایەتی شوێنەوارو كەلەپوری گەرمیان سەردانی زانكۆی سلێمانی كۆلێژی زانستی بەشی جیلۆجی و بایلۆجی كرد بۆ گفتوگۆكردن و لێكتێگەیشتن دەربارەی ئێسكەدۆزراوەكە لەسنوری گەرمیان و دواتر گەڕاندنەوەی بۆ مۆزەخانەی شارستانی گەرمیان.
راشیگەیاندوە، بەخۆشحاڵیەوە هاوكاری كران بۆ گەڕاندنەوەی ئێسكە بە بەردبوەكە هەرچەندە لەسەرەتایی دەركەوتنی ئێسكەكە هەڵەتێگەیشتن هەبو لەدەرهێنانی، بەڵام لە سۆنگەی خەمخۆریان بۆ پاراستنی ئێسكەكەو بەها مێژویەكەی بەوپەڕی هەستكردن بەبەرپرسیارێتی پارێزگاریان لێكردوەو پاراستویانە، بەمنزیكانە لیژنەیەكی هاوبەش پێكدەهێنرێت ئامادەكاری توێژینەوەیەكی زانستی لەسەر ئێسكەكە دەكرێت، لەئێستادا پێویستی بە چاكردنەوەی پارچەكان هەیە دوای چاكردنەوەو توێژینەوە لەسەر كردنی دەگەڕێنرێتەوە بۆ مۆزەخانەی شارستانی گەرمیان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group