نەوا-
نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست، وادەی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی مامۆستایانی گرێبەست و شایستەی دارایی مانگەكانی حەوت و هەشتی ساڵی 2024 راگەیاند.
عەلی ڕەئوف نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، هەفتەی داهاتوو سێشەممە و چوارشەممە مووچەی مانگی یەكی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بۆ مانگی حەوت و هەشت-ی شایستە داراییەكانی وانەبێژان بەزووترین كات بڕیاری خەرجكردنی دەدرێت، بۆیە مامۆستایانی گرێبەست لە ماوەی یەك هەفتەدا سێ مووچە وەردەگرن.