رەزامەندی درا بۆ بەخشینی مینحە بە زیاتر لە یەك هەزار مامۆستای ئاینی

5 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندیدا بۆ نوێكردنەوەی مینحەی یەك هەزارو 500 مامۆستای ئاینی بۆ ساڵی 2025.
بەگوێرەی نوسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بە فەرمانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رەزامەندی لەسەر نوێكردنەوەی مینحەی یەك هەزارو 500 مامۆستای ئاینی خۆبەخش وەك پێش نوێژو وتارخوێن دراوە.
هەر لە نوسراوەكەدا هاتوە، ئەو مامۆستا ئاینییە خۆبەخشانە لەپای ئەو خزمەتەی لە مزگەوتەكان پێشكەشی دەكەن بۆ ماوەی یەك ساڵی دیكە مانگانە 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group