نەوا-
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڕیاریداوە لە مانگی پیرۆزی رەمەزاندا گۆڕانكاری لەكاتی دەوامی دامودەزگا حكومیەكاندا بكرێت و یەك كاتژمێر دەوام كەمبكرێتەوە.
ئاماژە بەوەش كراوە، ئەم بڕیارە سەرجەم دامودەزگا حكومییەكان دەگرێتەوە.
ناوەندی نێودەوڵەتی فەلەكناسی، بەپێی پێشبینییەكانیان لە زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبی رۆژی 11ی 3 یەكەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.