نەوا-
كۆمپانیای پێڵاوی بەریتانی ڤیڤۆبەرفوت كە بنكەكەی لە لەندەنە، یەكەم پێڵاوی لە جیهاندا دروستكردوە كە دۆستی ژینگەیە كە بە تەكنەلۆژیای چاپی سێ رەهەندی دروستكراوە ئەمەش لە هەوڵێكدا بۆ ئەوەی ساڵانە بە ملیۆنان پێڵاو لە زبڵدانەكاندا فڕێ نەدرێت.
ئاشر كلارك دامەزرێنەری كۆمپانیاكە دەڵێت: بۆ بەرهەمهێنانی مۆدێلە نوێیەكە هاوكاریمان لەگەڵ كۆمپانیای زانستی كەرەستەی بالینا كرد بۆ دروستكردنی نمونەی سەرەتایی پێڵاوەكان كە لەسەر بنەمای پێوانەكردنی پێ لەناو فرۆشگاكەدا دروستدەكرێت، بە چاپكردن لە ماوەی 30 كاتژمێرداو ئەو پلاستیكە گەرمەی كە لە دروستكردنیاندا بەكاردەهێنرێت 51%یە، مادە بایۆلۆژییەكان 49%ی پترۆكیمیاییە.
دواتر لەكاتی فڕێدان دەكرێت بگەڕێنرێنەوە بۆ كارگەی دروستكردنی پەین بۆئەوەی لەكاری كشتوكاڵی بەكاربهێنرێنەوە.