سەمیر هەورامی: تائێستا بڕیار نەدراوە ئەم موچەیەی دابەشدەكرێت هی چ مانگێكە

25/01/2024

نەوا-
وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، 618 ملیار دینارەكەی هەرێمی كوردستان لە بەغدا جێگیر كراوە تا هەمواری پرۆژە یاساكە دەكرێتەوە.
سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە لێدوانێكدا رایگەیاند: دوای پەسەندكردنی هەمواری یاسای بودجە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پرسی موچەی هەرێم چارەسەر دەبێت.
وتیشی: لە دوای بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بۆ ناردنی پشكی هەرێم وەزارەتی دارایی 618 ملیار دینارەكەی جێگیر كردوە، هەر كاتێكیش هەمواری یاسای بودجە بەو شێوەیەی رێكەوتنی لەسەر كراوە لەئەنجومەنی نوێنەران پەسەند بكرێت ئەوكات پرسەكەش چارەسەر دەبێت.
سەمیر هەورامی لەبارەی دابەشكردنی موچەشەوە وتی: هەركاتێك حكومەتی عیراق دەستیكرد بە دابەشكردنی موچە، پشكی هەرێمی كوردستانیش دەنێرێت و راستەوخۆ موچەی فەرمانبەران دابەش دەكرێت، بەڵام حكومەتی هەرێم بڕیاری نەداوە ئەم موچەیەی دابەشی دەكات هی چ مانگێكە رەنگە لە كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی داهاتو یاخود بڕیارێكی پێ دەربكرێت.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group