نەوا-
شا عەبدوڵڵای دوەم شای ئوردن راگواستنی فەڵەستینییەكانی لە غەزە رەتكردەوەو رایگەیاند، پێویستە فەڵەستینییەكان لەسەر خاكەكەیان بمێننەوە.
دیوانی شاهانەی ئوردن لەڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، شا عەبدوڵڵای دوەم لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆك كۆماری فەرەنسا پێشهاتەكانی دۆخی غەزەو كەناری رۆژئاوایان تاوتوێكردوە.
راشیگەیاندوە، لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا شا عەبدوڵڵای دوەم جەختیكردوەتەوە كە ئوردن هەوڵەكانی ئیسرائیل بۆ لكاندنی خاكەكان لە غەزەو كەناری رۆژئاوا بە ئیسرائیلەوە رەتدەكاتەوە.
هەر لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا شای ئوردن راگواستنی فەڵەستینییەكانی لە غەزە رەتكردوەتەوەو دوپاتیكردوەتەوە كە پێویستە فەڵەستینییەكان لەسەر خاكەكەیان بمێننەوە.