نەوا-
دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، لەپێناو كۆتاییهێنان بەجەنگی روسیا-ئۆكراینا ئەگەر هەیە لەگەڵ ڤلادیمر پوتین سەرۆكی روسیا كۆببمەوە.
لە ڕێوڕەسمێكدا سەرۆكی ئەمریكا بۆ رۆژنامەنوسان وتی: بەجیا پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆكی پوتین و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئۆكرانیا ئەنجامداوەو دیداری گرنگی لە بارەی كۆتاییهێنان بە جەنگی ئۆكرانیا ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، روبەڕو لەگەڵ لە پوتین و زێلێنسكی كۆدەبمەوە یەكەمجار لە سعودیە گفتوگۆ دەكەین لەسەر ئەوەی چی بكەین، دەمانەوێت ئەم جەنگە كۆتایی بێت، هەردو سەرۆكیش ئاشتی دەخوازن، ئەمریكاش هەمان داواكاری هەیە، دەمەوێت كوشتنی مرۆڤەكان رابگرم.