نەوا-
سەرۆك وەزیرانی عیراق و هاوتا چیكییەكەی سەرپەرشتی واژۆكردنی رێككەوتننامەو پێنج یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێك، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و پیتەر فیالا هاوتا چیكییەكەی سەرپەرشتی رێوڕەسمی واژۆكردنی رێككەوتن و پێنج یاداشتنامەی لێكتێگەیشتنیان لەچەند بوارێكدا كردوە ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەكەی بۆ پراگی پایتەختی چیك.
ئاماژە بەوەشكراوە، رێككەوتننامەی گواستنەوەی ئاسمانی لەنێوان هەردوو دەسەڵاتی فڕۆكەوانی مەدەنی عیراق و چیك واژۆ كراوە، لەگەڵ واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی نەوت و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی چیك، هەروەها چەندین لێكتێگەیشتنی تر لە بوارەكانی بازرگانیدا جگە لە بەڵێننامەیەك لەگەڵ وەزارەتی ژینگەی عیراق.