دروشمی ئیسرائیل دەربكەن لەناو یاریگایەكدا بەرزدەكرێتەوە

7 کاتژمێر پێش ئێستا وەرزش

نەوا-
هاندەرانی یانەی سێڵتیك لە یارییەكی تیمەكەیاندا بەرامبەر بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەبەردەم ملیۆنان هاندەری تۆپی پێ هێرشیان كردە سەر ئیسرائیل. 
ماڵپەڕە وەرزشییەكان بڵاویانكردۆتەوە، یارییەك لەنێوان یانەی سێڵتیك بەرامبەر بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بەڕێوەچوە لە قۆناغی پلەی زیادكراوی چامپیۆنزلیگدا، هەر لە گێمی دوەمی یارییە یەكلاكەرەوەكەی چامپیۆنزلیگدا هاندەران لافیتەیەكی گەورەیان بە دروشمی "كارتی سور پیشانی ئیسرائیل بدەن" بەرزكردەوە.
ئەوەش خراوەتەڕو، لایەكی یاریگاكە بە تەواوی بەم دروشمەی دژی ئیسرائیل سور كرا، ئەم ئاماژەیەش بۆ كارتی سور هێمای دەركردنە لە تۆپی پێدا، ئەمەش دەریدەخات كە پەیامێكی راستەوخۆیە بۆ یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپاو فیفا بۆ دەركردنی ئیسرائیل لە بەشداریكردن لە پێشبڕكێكانی تۆپی پێی كیشوەری و نێودەوڵەتی.
رونیشكراوەتەوە، ئیسرائیل كۆمەڵكوژی و پاكتاوی نەتەوەیی ئەنجامداوە داگیركاری لە ناوچە فەلەستینییەكان كردوە كە ئەمەش پێشێلكردنی رێككەوتننامە نێودەوڵەتییەكانەو كاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە لەناو یاریگایەكی تۆپی پێدا.



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group