نەوا-
گۆڕێكی بەكۆمەڵ لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك هەڵدرایەوە كە روفاتی نزیكەی 20 شەهیدی پێشمەرگەی تیادایە.
یاسەمین مونز بەڕێوەبەری بەشی گۆڕە بە كۆمەڵەكان لە فەرمانگەی پزیشكی داد لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاندوە، لە بنكەی بەكارەی سەربازی نزیك قەزای حەویجە لە باشوری كەكوك گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوە كە 17 روفاتی تیادایەو سەرجەمیان روفاتی پێشمەرگەن و لەسەر دەستی چەكدارانی داعش شەهید كراون.
راشیگەیاندوە، لەشاری هەولێر نمونەی خوێنی كەسوكاری نزیكی ئەو پێشمەرگە شەهیدانەی كەركوك وەرگیراون تاكو لە پشكنیندا بناسرێنەوە.
جێی ئاماژەیە ساڵی 2015 لە مەكتەب خالید لە باشوری كەركوك كە كۆتا خاڵی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەو چەكدارانی داعش بو، 17 پێشمەرگە بە دیلیی كەوتنە دەست ئەو چەكدارانەو بەناو شاری حەویجەدا گەڕاندنیان، لەوكاتەشەوە تائێستا چارەنوسیان نادیارە.