باڵێكی بزوتنەوەی ئیسلامی جیابونەوە

03/10/2023

نەوا-
باڵێكی بزوتنەوەی ئیسلامی كوردستان جیابونەوەی راگەیاندو حزبێكی نوێ بەناوی رادەگەیەنن. 
گۆران نوری ئەندامی سەركردایەتی بزوتنەوەی ئیسلامی لە باڵی كامیل حاجی عەلی لە پرێس كۆنفراسێكدا جیابونەوەی باڵەكەیانی لە بزوتنەوەی ئیسلامی راگەیاندو وتی: لەبەر رونەدانی كاری نەخوازراو و لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی، بڕیارماندا بەشداری نەكەین لە كۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامیدا.
وتیشی: حزبی بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی كوردستان رادەگەیەنین و هەموو رێوشوێنە یاساییەكان دەگرینەبەر بۆ تۆماركردنی وەك حیزبێكی فەرمی لە عیراق و هەرێمی كوردستان.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group