نەوا -
زانایانی بواری پزیشكی مەكسیك جەخت لەوە دەكەنەوە، ئەو ئێسكەپەیكەرە سەیرانەی كە دۆزراونەتەوە و گوایە بونەوەری ئاسمانین، پشكنینی تەواویان بۆ كراوە و بەهیچ شێوەیە ساختەنین و یارییان پێنەكراوە.
ئەو زانایانە رایانگەیاندووە، ئێسكە پەیكەرەكان پشكنینی پزیشكی تەواویان بۆ كراوە و تەمەنیان بۆ هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، هیچ بەڵگەیەك نییە كە دەستكاری كرابێتن و یارییان پێكرابێت.
ئەو دوو نمونەی ئێسكەپەیكەرە بە بەردوانە لە كانەكانی "دیاتۆم" لە مەكسیك و پیرۆ دۆزراونەتەوە و دوای سوێندخواردن پیشانی ئەنجومەنی نوێنەرانی مەكسیك دراون، بەپێی وتەی زانایان سێ لەسەر چواری ئەو نمونە DNAیان وەرگیراون نەناسراون.
خۆسیە زالسی بینیتێز بەڕێوەبەری توێژینەوەی زانستی تەندروستی دەڵێت، ئێسكەپەیكەرەكە یەكپارچەیە و دروستكراو نییە لە پێكهاتەی مرۆڤ، پێكهاتەیەكی گەورە لەناو سكی یەكێك لە لاشەكاندایە و لەوانەیە هێلكە بێت.
لەلایەكی دیكەوە هەندێك لە زانایان گومانیان هەیە كە ئەو پاشماوانە بۆ بونەوەری ئاسمانی بگەڕێنەوە و پێیان وایە، ئەگەری هەیە پاشماوەی منداڵبن و دەستكاری كرابن، چونكە زۆر شێوەیان لە مرۆڤ دەچێت و باوەڕ ناكەن كە راستی بن، هەروەها باوەڕناكەن كە ئەگەر بونەوەر لەسەر هەسارەیەكی دیكە هەبێت شێوەیان لە مرۆڤەوە نزیك بێت.