ژمارەیەك زانا: خاڵی لاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنامان دۆزیوەتەوە

19/09/2023 جیهان

نەوا - 
ژمارەیەك زانا ئاشكرایان كرد، خاڵی لاوازی ڤایرۆسی كۆرۆنایان دۆزیوەتەوە و لەوانەیە بتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی رێگە لە ڤایرۆسەكە بگیردرێت كە مرۆڤ تووش بكات.
بەپێی توێژینەوەیەك كە لە گۆڤاری "Viruses" بڵاوكراوەتەوە و لەلایەن تیمێكی زانایانی زانكۆی كالیفۆرنیا ریفەرساید كراوە، ئەو پرۆتینەی كە لە ڤایرۆسی كۆرۆنادا هەیە و بەكاریدەهێنێت بۆ ئەوەی خۆی كۆپی بكاتەوە پێی دەوترێ ترۆتینی "N" بۆ ئەوەش داوای هاوكاری لە خانەكانی مرۆڤ دەكات تاوەكو كارەكەی ئەنجام بدات.
رونیشكراوەتەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا پشت بە پرۆتینەكانی ناو خانەكانی مرۆڤ دەبەستێت بۆ ئەوەی گەشە بكات، دەتوانرێت ئەوەش بەكاربهێنرێت بۆ ئەوەی رێگە لە ڤایرۆسەكە بگیردرێت كە مرۆڤ تووش بكات.
لە ئێستادا نەوەیەكی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ژمارەیەكی زۆر خەڵكی تووش بوون، پێشتریش رێكخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری لەو نەوەیە دابوو.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group