وەزیری دارایی هەرێم رونكردنەوە لەسەر چۆنێتی دابەشكردنی موچە دەدات

18/09/2023

نەوا -
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێم ئاشكرای كرد، دابەشكردنی موچەی مانگی 7 دەستپێدەكەن و دواتریش موچەی مانگەكانی 8 و 9 دەدەن.
ئاوات شێخ جەناب بە ماڵپەڕی زەمەنی وتووە، ئەو پارەی بۆیان دێت بەداخەوە تەمویلی مانگی 7 تاوەكو مانگی 12 نییە ئەوەی وەك حكومەتی هەرێم داوایانكردووە، بەڵكو ئەمە قەرزە و حكومەتی هەرێمیش ئازادە بۆ چ مانگێكی خەرجدەكات.
سەبارەت بەوەی كە دەوترێت حكومەتی هەرێم باز بەسەر موچەی مانگەكانی 7 و 8 دەدات باسی لەوەكردووە، موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی 7 و 8 یان وەرنەگرتووە و بە موچەی مانگی 7 دەستپێدەكەن و دوای ئەویش مووچەكانی مانگی دیكە بەموچەخۆران دەدەن، بۆ موچەكانی مانگەكانی داهاتوتریش ئەم ماوەیە هەوڵەدەن كێشەكان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عیراق چارەسەر بكەن.
هەر بەپێی وتەكانی وەزیری دارایی، ئەگەر بەغدا نیەتیان پاكبێت بەرامبەر هەرێم بەدڵنیاییەوە موچەكانی تریش دەستەبەر دەكەن و موچەخۆرانی خۆیان دڵنیادەكەنەوە شەو رۆژ دەخەنە سەر بۆ دەستەبەركردنی موچەكانیان و شایستە داراییەكانی هەرێم.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group