نەوا-
مێنێسی شارۆچكەیەكی نمونەیی فەرەنسیە لە شاری ئیسۆن لەسەر سنورەكانی پاریس، لێرەدا كۆمەڵەیەك رێگەیەكی رەسەنی دۆزیوەتەوە بۆ پاراستنی پشیلە لە مەترسییەكانی رێگاوبان و هۆشیاركردنەوەی شۆفێران بۆ ئەوەی زیاتر وریا بن.
ئەگەر بەڕێكەوت بەمشوێنە سەرنجڕاكێشەدا تێپەڕیت، ناتوانیت خۆت بپارێزیت و سەرنجی ئەو تابلۆیانە نەدەیت كە لەسەریان نووسراوە "Chat en balade" (پشیلە لە جوڵەدان). ئەم نیشانانە دەرئەنجامی پڕۆژەیەكی كۆمەڵەی قازانج نەویستی Mennechats كە مامەڵە لەگەڵ پاراستنی پشیلە بێسەرپەرشتەكان دەكات.
كۆمەڵەكە رەزامەندی سەرۆكی شارەوانی وەرگرتوە بۆ دانانی 36 تابلۆ لەو ناوچانەی كە زۆرترین مەترسی روداویان لەسەرە كە لە ماوەی رابردودا دەیان پشیلەو كەسانی دیكەش بەهۆی ئۆتۆمبێلەكانەوە لێیان كەوتوە، هەروەها تابلۆكان لەنزیك كلینیكی ڤێتێرنەری و وێستگەكان دانراون، بۆئەوەی شۆفێرانی ئۆتۆمبێل لە بونی ئاژەڵ لە ناوچەكەدا ئاگاداربن.
ئامانجیان رزگاركردنی ژیانی ئاژەڵانە
كۆمەڵەكە رونیكردەوە كە ئامانجیان رزگاركردنی ژیانی ئاژەڵەكانەو لەهەمانكاتدا پەروەردەكردنی شۆفێرانە بۆئەوەی زیاتر بەرپرسیارو رێزداربن، ئەمە قسەی خۆبەخشەكانە.
كۆمەڵەی مێنێچاتس خۆی سنوردار ناكات بەدانانی هێماكانی رێگاوبان، بەڵكو چالاكانە مامەڵە لەگەڵ پاراستنی پشیلە بێسەرپەرشتەكان دەكات لەڕێگەی بەڕێوەبردنی كۆلۆنی پشیلە لەناوچەكەدا، هاندانی بەخێوكردن و پاراستنی تەندروستیان و نەبونی مەترسیە لەسەربان.
ئامادەكردنی/ رێكخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە