نەوا-
بانكی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ئاگادار دەكاتەوە حەواڵەی دراو نەكەن.
بەپێی نوسراوێكی بانكی ناوەندی هەرێم لەسلێمانی، سەرجەم كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراوی ناو پارێزگای سلێمانی ئاگادار كردۆتەوە كە بەپێی رێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابوری ئەو مۆڵەتە ئاڵوگۆڕانەی پێیاندراوە تەنها بۆ ئاڵوگۆڕە نەك حەواڵەكردنی دراو.
راشیگەیاندوە، كۆمپانیاكان بەڵێننامەیان پڕكردۆتەوە كە تەنها كاری ئاڵوگۆڕی دراو بكەن نەك حەواڵە كردن، بۆیە ئەگەر هەر كۆمپانیایەك ئەو كارە بكات بەرپرسیار دەبێت.