نەوا-
ئاری جەلال سەرۆكی دەزگای لوتكە ئاشكرای كرد، ئەو كۆچبەرە كوردانەی كە نزیكەی 80 كەس بوون و لە ئاوەكانی یۆناندا گیریانخواردبوو، لەلایەن هێزەكانی یۆنانەوە رزگاركران.
ئاری جەلال لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، نزیكەی 80 كۆچبەری كورد كە ژن و منداڵیان لەگەڵدایە لەنێو بەلەمێكی پەككەوتوودا لە ئاوەكانی یۆنان ماونەتەوە، دوای ئەوەی قاچاخچییەكەیان جێیهێشتبوون.
جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو كۆچبەرانە 24 كاتژمێر لە ئاوەكانی دەریای"ئۆتنیۆ" لە دورگەی "زاكیینتۆس" ماونەتەوە و دواتر لەلایەن پۆلیسی یۆنان و نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رزگار كراون.
سەرۆكی دەزگای لوتكە هێمای بۆ ئەوەش كردووە، بەپێی زانیارییەكانیان سەرجەم كۆچبەرەكان تەندروستییان باشە و سەلامەتن.