لەماوەی 6 مانگدا 4 ئەندامی پەرلەمانی كوردستان هیچ قسەیەكیان نەكردووە

28/03/2022

نەوا-
ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان بڵاویكردووەتەوە، لە ماوەی 6 مانگی رابردودا چوار ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە دانیشتنەكاندا هیچ قسەیەكیان نەكردووە.
ئینستتیوتی پەی بڵاویكردووەتەوە، بەپێی هەڵسەنگاندنەكانیان بۆ كاری 6 مانگی پەرلەمان، لەو ماوەیەدا 4 پەرلەمانتار لە دانیشتنەكانی پەرلەماندا هیچ قسەیەكیان نەكردووە.
ئەوەش هاتووە پەرلەمانتارەكان بریتین لە " رزگار عیسا لە فراكسیۆنی پارتی، فاهیك كەمال سوغومون لە لیستی ئەرمەن، فەرید یەعقوب ئیلیا لە لیستی ڕافیدەین و كازم فاروق لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ .
كازم فاروق كە سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ بوو، لەماوەی ئەو 6 مانگەدا لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانەوەرێگەی پێنەدرا بەشداری دانیشتنەكان بكات ئەوەش بەهۆی ئەوەی پێڵاوی گرتبووە دەستەكە و داوای لێكرابوو كە داوای لێبوردن بكات، بەڵام رەتیكردەوە و دواتریش دەستی لەكاری پەرلەمانتاری كێشایەوە.   

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group