موشەكێكی چینی بۆ زەوی گەڕایەوەو تەقیەوە

7 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
كۆمپانیای سپەیس پایۆنێر لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، موشەكێكی چینی دوای تاقیكردنەوەیەكی زەمینی بە هەڵە كەوتە خوارەوە.
كۆمپانیای سپەیس پایۆنێر باس لەوەدەكات، موشەكێكی چینی دوای تاقیكردنەوەیەك كەوتە خوارەوە ئەمە كاتێك رویدا كە لە قۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوەیدا موشەكی جۆری (تیانلۆنگ-3) لە شوێنی سەكۆی هەڵدانی خۆی جیابۆوەو بەهۆی شكستی پێكهاتەییەوە لەناوچەیەكی شاخاوی شاری گۆنگی ناوەڕاستی چین تەقیوەتەوە.
رونیشكراوەتەوە، ئەو موشەكە لەدوای بەرزبونەوەی بەشێوەیەكی ئۆتۆماتیكی كوژاوەتەوەو كوتۆتە ناو زنجیرە شاخێكەوە كە دورییەكەی 1.5 كیلۆمەتر بوە لەسەكۆی تاقیكردنەوەكەیەوە، دوای ئەو شكستهێنانەی لاشەی بەر زەوی دەكەوێت و دەتەقێتەوە، بەهۆی روداوەكەشەوە هیچ كەسێك زیانی بەرنەكەوتوە چونكە پێش تاقیكردنەوەی ئەو جۆرە موشەكە خەڵكی ناوچەكە شوێنەكانیان چۆڵكردوە.
سپەیس پایۆنێر كۆمپانیایەكی پێشەنگە لە بواری موشەكی بازرگانیداو تایبەتمەندە بە موشەكی شلە-پڕۆپێلانت لە مانگی نیسانی ساڵی 2023 دا بە سەركەوتویی موشەكی (تیانلۆنگ-2)ی تاقیكردۆتەوە، بەمەش كۆمپانیاكە بوە یەكەم كۆمپانیای بازرگانی لە چین كە موشەكێكی شلە هەڵگر رەوانەی خولگەكان بكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group