كەمپی ئاوارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دادەخرێن

4 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
هەفتەی داهاتو كۆتا كاروانی ئاوارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و كەمپەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دادەخرێن.
شاهۆ عوسمان جێگری پارێزگاری سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی راگەیاندوە، لەچوارچێوەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقدا وەك یەكەی ئیداری پارێزگای سلێمانی هەمو كارئاسانیەكمان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان كردوە.
وتیشی: هەفتەی ئایندە كۆتا كاروانی ئاوارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان و بەمەش هیچ ئاوارەیەك لەكەمپەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی نامێنێت، 
هەر لەوبارەیەوە سامر مەشكور بەڕ‌ێوەبەری بەشی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عیراق رایگەیاندوە: لەگەڵ ئەوەی بڕیاربو تاكۆتایی هەفتە كۆتا كاروانی ئاوارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كە لە كەمپی ئاشتی نیشتەجێن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان، بەڵام بەهۆی هەندێك رێكاری یاساییەوە گەڕانەوەی بەشێكیان كەوتە هەفتەی ئایندەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group