مەسرور بارزانی داوایەك ئاڕاستەی موچە خۆران دەكات

5 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە رونكردنەوەی دادگای باڵای فیدراڵی دەكات سەبارەت بە بەشداربونی بانكە حكومی و تایبەتەكان لە پرۆسەی بەبانكیكردنی موچەی هەرێمی كوردستان لە هەژماری مندا.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە، وەك هەمیشە داكۆكیم كردوە، دەبێت هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان هەمان مافی بەشەكانی دیكەی عیراقیان هەبێت لە هەڵبژاردنی بانكی دڵخوازی خۆیان بۆ وەرگرتنی موچەكانیان، بەو مەرجەی بانكەكان لەلایەن بانكی ناوەندیی عیراق مۆڵەتیان پێ درابێت و پەسەند كراو بن. 
راشیگەیاندوە، رونكردنەوەكەی دادگا ئەو مافە بنەڕەتییە دوپات دەكاتەوە، بۆیە داوا لە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەكەم بە زوترین كات خۆیان تۆمار بكەن، ئەم پێشكەوتنەی ئەمڕۆ زیاتر هانمان دەدات تا پرۆسەی هەژماری من خێراتر بكەین و بەڵێنەكەمان جێبەجێ بكەین كە تا كۆتایی ئەمساڵ یەك ملیۆن موچەخۆر ببن بە خاوەن هەژماری بانكی،  هەروەها دڵنیایی زیاتر بە پەیوەندییەكانی نێوان هەولێرو بەغدا دەدات و رێگە بۆ چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی دیكە خۆش دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group