پۆلیسی دارستان و ژینگە: گومان دەكرێت بەئەنقەست سنەوبەرەكانی دوكان سوتێنرابێت

پێش 2 هەفتە

نەوا-
بەهۆی دوو روداوی جیاوازی ئاگركەوتنەوەوە زیانێكی زۆر بەر دارستانەكانی قەزای دوكان و مێرگەپان كەوتن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویكردۆتەوە، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرێكی بەرفراوان لەقەزای دوكان لە غاباتی دار سنەوبەرەكان، نزیكەی 10 دۆنم پوش و پاوان و هەروەها زیاتر لە 60 دار سنەوبەر زیانیان پێ گەیشت. 
راشیگەیاندوە، بەشێك لە دارەكان سوتاون كە لەساڵی ئاییندەدا زۆربەیانی لێ وشك دەبێت، هۆكاری ئاگرەكەش گومان دەكرێت بە دەست كەوتبێتەوە بەدواداچون بۆ دۆزینەوەی كەسی سەرپێچیكار بەردەوامە.
لەبارەی روداوی ئاگركەوتنەوەش لە مێرگەپان بەڕێوەبەرایەتی دارستان و ژینگەی سلێمانی باسی لەوە كردوە، لە مێرگەپانیش بەهەمان شێوە ئاگرێكی بەرفراوان كەوتەوەو دەستبەجێ مەفرەزەیەكیان گەیشتە شوێنی روداوەكە بەمەبەستی كوژاندنەوەی ئاگرەكە، لەئەنجامدا بەهاوكاری پۆلیسی ئاگركوژێنەوەی سورداش و هاوڵاتیانی دانیشتوی مێرگەپان توانرا ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكرێت، بەوهۆیەشەوە نزیكەی 60 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی هەمەجۆرو 1 كابینەی هاوڵاتیەك سوتا هۆكاری ئاگرەكەش نەزانراوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group