ئەردۆغان: لەگەڵ روسیا پێكەوە وێستگەی ئەتۆمی ئاككیومان دامەزراندوە

4 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیاو ڤلادیمر پوتن سەرۆكی روسیا لە پەراوێزی 24هەمین كۆبونەوەی لوتكەی رێكخراوی هاریكاری شەنگەهای كۆبونەوە. 
لەو كۆبونەوەیەدا سەبارەت لە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان، ئەردۆغان رایگەیاندوە، ئامانجمان گەیشتنبو بە 100 ملیار دۆلار پێموایە پێیدەگەین لەبەرئەوەی خاوەنی تواناو لێهاتوییەكی لەم شێوەیەین.
وتیشی: ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ پوتن كۆنەبوینەتەوە پەیوەندی تەلەفۆنیمان هەبوە، بەڵام لەم نێوەندەدا هاوڕێیانمان بەردەوام لە پەیوەندیدا بون، وەزیرانی ناوخۆو گەنجینە و دارایی بەردەوام لە پەیوەندیدا بون.
ئەردۆغان باسی لەوەشكردوە كە لەگەڵ روسیا پێكەوە وێستگەی ئەتۆمی ئاككیویان دامەزراندوە خواستمان ئەوەیە هەرچی زوە ئەوە بخەینەكارو تەواوی بكەین، دەتوانین هەنگاوی جدی لەوبارەیەوە بگرینەبەر.
لای خۆشیەوە سەرۆكی روسیا ئاماژەی بەوە كردوە كە لەسەر بانگهێشتی ئەردۆغان سەردانی ئەنقەرە دەكات.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group