نەوا-
بەتۆمەتی كاركردن بۆ رێكخراوی چەكداریی داعش و دابینكردنی پشتیوانی دارایی بۆیان، لە ئۆپراسیۆنێكدا لەتوركیا ژمارەیەك گومانلێكراو دەستگیركران.
ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردوەتەوە، هێزەكانی دژە تیرۆری توركیا لەشاری ئیستانبوڵ بەردەوام كاردەكەن بۆ ئاشكراكردنی چالاكییەكانی رێكخراوی داعش و دۆزینەوەی سەرچاوە داراییەكانیان.
ئاماژەشیانكردوە، هێزەكانیان بۆیان ئاشكرا بوە چەند گومانلێكراوێك پشتیوانی دارایی بۆ داعش دابین دەكەن بۆئەوەی نەبنە جێی سەرنجیش بەناوی (پارەی خاولی)یەوە لە هەژمارێكی بانكی دایانناوە.
ئاماژەشیان كردوە، لەئۆپراسیۆنێكدا هێزەكانیان نۆ گومانلێكراویان لەچەند ناوچەیەكی ئیستانبوڵ دەستگیركردو دەستیشیان گرت بەسەر بڕی 17 هەزارو 900 دۆلارو 109 هەزارو 800 لیرەی توركیدا.