رۆژی شەممە كۆبونەوەیەك بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت بەڕێوەدەچێت

2 رۆژ پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لەپەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت، رۆژی شەممە كۆبونەوەیەكی دیكە لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا ئەنجام دەدرێت.
سەباح سوبحی ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لەپەرلەمانی عیراق لە لێدوانێكدا رایگەیاندوە، رۆژی شەممە شاندێكی حكومەتی هەرێم لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی سامانە سروشتییەكان كە نوێنەری كۆمپانیاكانیشی لەگەڵدا دەبێت سەردانی بەغدا دەكات بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ شاندی حكومەتی عیراق بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە.
وتیشی، ئەوەی ماوە تەنها دۆزینەوەی میكانزمێكە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ دەرەوە، بۆیە ماوەتەوە گەرەنتییەك بۆ دانی 16 دۆلارەكە بە كۆمپانیاكان و تەرخانكردنی نەوت بۆ ناوخۆ و دابینكردنی پێداویستی ناوخۆ هەبێت، بۆیە ئەگەر میكانزمێك دیاری بكرێت و ئەو كێشە تەكنیكیانە تەواو بن هەناردەی نەوت دەستپێدەكاتەوە، چونكە فشارێكی یەكجار زۆر لە لایەن ئەمریك و ئەوروپاو توركیاو كۆمپانیاكانیش لەسەر حكومەتی عیراق هەیە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group