نەوا-
ئەو فەرمانبەرانەی كە ساڵانە لە 1ی تەمموز خانەنشین دەبن، دەتوانرێت ماوەكەیان بۆ چەند مانگێكی تر درێژ بكرێتەوە.
سۆران عومەر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، بەپێی مادەی 34 بڕگەی دوەم لەیاسای خانەشینی یەكگرتوی عیراقی هەمواركراو، ئەو فەرمانبەرانەی ساڵانە لەدایك بونیان 1ی تەمموزە لەدەسەڵاتی وەزیر یان لایەنی نەبەسراو بەوەزارەت یان پارێزگارە هەڵاوێردن بكات بۆ هەمواری لەدایك بون لە 1-7ـەوە بۆ 31/12ـە.
راشیگەیاندەوە، لەعیراق بەو شێوەیە جێبەجێ دەكرێت پێویستە هەرێمیش هەمان مادە لەیاسای خانەنشینی یەكگرتوی عیراق جێبەجێ بكات.