نەوا-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەنگیدا لەسەر بەپارێزگابونی هەڵەبجە وەك نۆزدەهەمین پارێزگای عیراق.
نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویكردوەتەوە، 14/4 ساتێكی مێژوییە بۆ گەلی كورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە ئامادەبونی 178 پەرلەمانتار دەنگدرا لەسەر یاسای بەپارێزگابونی هەڵەبجەو خۆشبەختانە بەفەرمی (هەڵەبجە) بو بە نۆزدەهەمین پارێزگای عیراق و چوارەمین پارێزگای هەرێمی كوردستان.
راشیگەیاندوە لەگەڵ هاوڕێكانی لە ئەنجومەنی نوێنەران وەك ئەركێكی مرۆیی و نیشتمانی ئەوەی لە توانایندابو بۆ ئەو پرسە كردویانە بەڵام هەڵەبجە شایەنی زیاترە.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق وتوشیەتی: هیوادارە لەدوای بە پارێزگابونی هەڵەبجە بە فەرمی حكومەت و و لایەنە پەیوەندیدارەكان بە كردەوە خزمەت بە خەڵكی هەڵەبجەو كەسوكاری قوربانیان بكەن و كار بۆ دۆزینەوەی ونبوانی كیمیابارانەكە بكەن و برینی بریندارەكان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات چارەسەر بكەن و نەخۆشخانەی تایبەتیان بۆ بكەنەوە.