وەزارەتی تەندروستی عێراق: 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە

15 کاتژمێر پێش ئێستا عێراق

نەوا-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار كراوە.
سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، لەمساڵدا 14 حاڵەتی تای خوێنبەربوون و دوو حاڵەتی مردن لە سەرانسەری عێراق تۆمار كراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، 6 حاڵەت لە پارێزگای زیقار تۆمار كراوە، چوار حاڵەت لە كەركووك، هەروەها لە بەغدا و موسەننا، نەینەوا و بەسرە لەهەریەكەیان یەك حاڵەت هەبووە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی باسی لەوەشكرد، زۆربەی تووشبووەكان لەناو ئاژەڵدارەكاندا تۆماركراون و ئەگەر تووشبوونەكە زوو دەستنیشان بكرێت، چارەی بۆ دەكرێت.
ڕوونیشیكردەوە، تای خوێنبەربوون لە كۆتاییەكانی حەفتاكانی سەدەی ڕابردووەوە بڵاوبووەتەوە، نەخۆشییەكی ڤایرۆسی مەترسیدارە كە لەلایەن ئاژەڵە تووشبووەكانەوە یان گۆشتەكانیانەوە دەگوازرێتەوە، هەروەها لەلایەن گەنەوە دەگوازرێتەوە، و تووشی مانگا و مەڕ و ئاژەڵەكانی دیكە دەبێت.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group