بریارە ئەمڕۆ خولی دووەمی دانوستانەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران ئەنجامبدرێت

17 کاتژمێر پێش ئێستا جیهان

نەوا-
بڕیارە ئەمڕۆ، نوێنەرانی ئەمریكا و ئێران لە خولی دووەمی دانوستانەكانی نێوانیان لە رۆما كۆببنەوە.
وەفدەكەی ئەمریكا لەلایەن ستیڤ ویتكۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆكایەتیی دەكرێت و وەفدی ئێرانیش لەلایەن عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە سەرۆكایەتیی دەكرێت، هەروەها بەدر بوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان رۆڵی نێوەندگیری دەبێت.
لەئێستادا وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری، بۆ بەشداریكردن لە خولی دووەمی دانوستانەكان گەیشتووەتە رۆما و بڕیارە دانوستانەكە جارێكیتر بە شێوازی ناڕاستەوخۆ بەڕێوەبچێت.
ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ هەینی عەباس عەرەقچی رایگەیاند، لەم دانوستانانەدا هەڵوێستەكانیان روون و ئاشكران، قسەكانیان نەگۆڕاون و ناگۆڕدرێن، چاوەڕوانیش دەكەن لایەنەكانی دیكە بە جددیەتیی بیروڕا و پتەویی هەڵوێستەوە بەشداری دانوستانەكان بكەن

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group