ڕێكخراوی CPT: لە رۆژێكدا سوپای توركیا 27 جار تۆپبارانی دهۆكی كردوە

17 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
ئەندامێكی تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی CPTـی ئەمریكی دەڵێت، دوێنێ هەینی 27 جار تۆپبارانی گوندەكانی سنووری دهۆك كراوە.
كامەران عوسمان، ئەندامی تیمی كوردستانی عێراقی ڕێكخراوی CPTـی ئەمریكی رایگەیاند، تۆپخانەكانی سووپای توركیا دوێنێ هەینی 27 جار تۆپبارانی گوندەكانی (سپیندارێ، گرگاشی، مژێ و كەفنەمژێ) لە بەری گارەی سەر بە شارۆچكەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆك كردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، هیچ هاووڵاتییەكی مەدەنی بەهۆی تۆپبارانەكانەوە نەبوونەتە قوربانی، بەڵام تۆپبارانەكان لە كاتێكدابوون كە هاووڵاتییان بۆ گەشت و سەیران ڕوویان لە ناوچەكەدا كردبوو.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group