كەشناسی هەرێم و عێراق: پلەی گەرمی لە سەرجەم ناوچەكان بەرزدەبێتەوە

16 کاتژمێر پێش ئێستا

نەوا-
كەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەپێی ڕاپۆرتی كەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێ پەڵە هەور، پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە دوو بۆ سێ پلەی سیلیزی لە تۆمارەكانی دوێنێ.
باسی لەوەشكردووە، سبەینێ یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێكجار دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەكانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە بە ڕێژەی یەك بۆ دوو پلەی سیلیزی بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.
لای خۆشیەوە كەشناسی عێراق بڵاویكردەوە، سبەینێ یەكشەممە، لە ناوچەكانی ناوەراست و باكوور ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچەكانی باشوور كەمێك هەور دەبێت، پلەی گەرمی لە سەرجەم ناوچەكان بەرزدەبێتەوە.
دەستەی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق باس لەوەشدەكات، رۆژی دووشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، ئەگەری نمەباران هەیە و لە ناوچەكانی ناوەراست و باكوور خێرایی با 10 بۆ 20 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا زیاددەكات، هەروەها تۆز و خۆڵیشی لەگەڵدا دەبێت كە سەرجەم ناوچەكان دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، رۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە بەهەمان شێوە خۆڵبارین بەردەوامدەبێت و پلەی گەرمی لە سەرتاسەری عێراق بەرزدەبێتەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group