نەوا-
لوتكەی هاوبەشی نائاسایی كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد بڕیارێكی پابەندكەر بۆ ئاگربەست لە كەرتی غەزە دەربكات.
دوای بەڕێوەچونی لوتكەی هاوبەشی نائاسایی كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كە لە ریازی پایتەختی سعودیە سازكرا، سەركردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەشداریان تێدا كردو لە كۆتایی لوتكەكەشدا راگەیەنراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا سەركردەی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەكان داوایان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كردوە بڕیارێكی پابەندكەر بۆ فەراهەمكردنی ئاگربەست و چونە ناوەوەی هاوكارییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەزە دەربكات، هەروەها ئیدانەی دووفاقی نێودەوڵەتییان كردوە لە پەیوەندییەكان لەگەڵ ئیسرائیلداو داوای رێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتی و پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتوەكانیشیان كردوە.
هەر لە راگەیەنراوەكەدا پێشنیار كراوە دەست بە كار بكرێت بۆ كۆبونەوەیەكی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە پێناو سڕكردنی بەشداری ئیسرائیل لە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی گشتیی نەتەوە یەكگرتوەكانداو هەناردە یان رەوانەكردنی چەك و تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل قەدەغە بكات.