گوللـەر: لەسەرۆكایەتی ترەمپدا سێجار فەرمانی كشانەوەی سەربازانی ئەمریكا لەسوریا دران

1 رۆژ پێش ئێستا جیهان

نەوا-
یەشار گوللـەر وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا لەسەردەمی سەرۆكایەتیدا سێجار فەرمانیدا بە كشانەوەی سەربازەكانی وڵاتەكەی لە سوریا.
وەزیری بەرگریی توركیا راشیگەیاندوە، كاتێك ترەمپ لە سەردەمی سەرۆكایەتیدا فەرمانی دەكرد بە كشانەوەی سەربازەكانی لە سوریا من وای بۆ دەچوم موكوڕ دەبێت لەسەر بڕیارەكەی.
وتیشی: پەیوەندییەكانمان لەگەڵ دۆستە ئەمریكییەكانمان زۆر ئەرێنییە، هیچ پاشەكشەیەك رو نادات، پێموایە زیاتر بەرەوپێش دەچێت. 

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group